عەباس جبووری: عێراق ئه‌ندازیاری رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ریاز و تاران بوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ره‌فد بۆ راگه‌یاندن و لێكۆڵینه‌وه رایگه‌یاند، عێراق ئه‌ندازیاری رێككه‌وتنی نێوان ئێران و سعوودیه بوو، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، رێككه‌وتنەكە ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، عەباس جبووری، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ره‌فد بۆ راگه‌یاندن و لێكۆڵینه‌وه به كوردستان24 راگه‌یاند، عێراق ئه‌ندازیاری رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ریاز و تاران بوو و ئه‌و رێككه‌وتنه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی، ئابووری و دیپلۆماسی ناوچه‌كه ده‌بێت.
جبووری روونیكرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته ده‌ستپێشخه‌ریه‌كیش بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه ببنه خاوه‌ن ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و له‌ژێر چه‌تری واشنتن بێنه ده‌ره‌وه و چین شوێنی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌وه.
عەباس جبووری گوتی، "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان سعوودیه و ئێران كراوه، ئه‌ندازیاره‌كه‌ی عێراق بوو، دیپلۆماسیه‌تی عێراق رۆڵێكی گه‌وره‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی زیاتر له حه‌وت گه‌ڕی دانوستان له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا گێڕا، بۆ كۆتاییهێنان به‌و دابڕانه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له نێوانیان هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ره‌فد بۆ راگه‌یاندن و لێكۆڵینه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دابوو، ئێران و سعوودیه دوو جه‌مسه‌ری گرنگی ناوچه‌كه و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت جیهانیشن، ئێستا كه جیهان به قه‌یرانی جیاوازدا گوزه‌ر ده‌كات، نه‌هێشتنی ناكۆكی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منیی ناوخۆی ناوچه‌كه ده‌بێت و وا ده‌كات پارێزگاری له سه‌روه‌ری وڵاتانیش بكرێت.
جبووری گوتییشی، "هه‌روه‌ها رێككه‌وتنه‌كه سه‌روه‌ریش به عێراق ده‌به‌خشێته‌وه، ئه‌مه‌ش هێز و هه‌یبه‌ت به وڵاته‌كه‌مان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاریزانێكی سه‌ره‌كی له ناوچه‌كه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌مه واده‌كات چین ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و ده‌توانم بڵێم ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بونیادنانی ئابوورییه‌كی نوێ به سه‌رپه‌رشتی چین له‌و ناوچه‌یه".