کونسوڵی گشتی ئەمەریکا له هه‌ولێر بەوەکالەت: دەبێت پارتە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان بەلاوەبنێن
K24 – هه‌ولێر:
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا بەوەکالەت لە هه‌ولێر جەخت لە پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و رایگه‌یاند، دەبێت پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان بەلاوەبنێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (12ـی ئادار/مارسی 2023)، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکاری کوردستان، زەهرا بێل، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا له هه‌ولێر بەوەکالەت رایگەیاند، وەک دۆست و هاوبەشی هەرێمی کوردستان هانی لایەنەکان دەدەین بەردەوام بن لەکارکردن لەگەڵ یۆنامی و تیمی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە گونجاوترین کات لە ئەمساڵدا.
هه‌روه‌ها زەهرا بێل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته لایه‌نه‌كان بە هاوبەشی کار بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان بکەن و لەزووترین کاتی گونجاو‌دا لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش رێک بکەون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی کونسوڵی گشتی ئەمەریکا بەوەکالەت لە هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له میدیاكارانی كوردستان، كۆڤان عیزه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری هه‌واڵ له دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن، ئاماده‌ی دیداره‌كه‌بوو.