مێركل داواكارییه‌كی ئه‌ردۆغان ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
پاش به‌جینۆساید ناساندنی كوشتاری ئه‌رمه‌نه‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و ساردبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو، پرسی سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیا له بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجێرلیك، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و ئاڵۆزییه‌كی زیاتر ده‌بات.
له كۆبوونه‌وه‌ی په‌یمانی ناتۆ له وارشۆ، ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و ره‌جه‌ت ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به نییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان كۆ بوونه‌وه، به‌تایبه‌تی پرسی به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان و سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانی له بنكه‌ی ئینجێرلیك.
په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیا پێشتر بڕیاریاندابوو سه‌ردانی سه‌ربازه‌كانیان له بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجێرلیك بكه‌ن. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له رۆژی دووی حوزه‌یران به جینۆساید ناساندنی كوشتاری ئه‌رمه‌نه‌كان په‌سندكرد، حكوومه‌تی توركیا رێگه نه‌دا، په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیا به یاوه‌ری وه‌زیری به‌رگری ڤۆن دیر لیه‌ن سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجێرلیك بكه‌ن، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی مه‌ده‌نی ناتوانن بچنه ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه.
به پێی میدیای توركیا، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و مێركل به ئاشكرا باس له هه‌موو شتێك كراوه كه چۆن په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام مێركل سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه گوتبوو به‌بێ رێككه‌وتن ناتوانن به‌م شێوازه به‌رده‌وام بن، كه ئاماژه‌یه‌ك بوو به شكستی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان.
هۆكاری شكستی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و مێركل
گۆڤاری شپیگل رایگه‌یاند ئه‌ردۆغان داواكارییه‌ك له مێركل كردووه كه توانایی جێبه‌جێكردنی نییه و بۆ جێبه‌جێكردنیش نابێت.
ئه‌ردۆغان داوا له مێركل كردووه، رابگه‌ینێت كه به جینۆساید ناساندنی ئه‌رمه‌نه‌كان له په‌رله‌مان هه‌لوێستی حكوومه‌ت نییه، ته‌نیا به‌م مه‌رجه رێگه به سه‌ردانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجێرلیك ده‌درێت.
له كاتێكدا كه جێگری راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌ندێ له وه‌زیران به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 2 په‌رله‌مان بۆ به جینۆساید ناساندنی كوشتاری ئه‌رمه‌نه‌كان ببوون. ئه‌نگێلا مێركل له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان ناتوانێ لێدوانیكی وه‌ها بدات.
له‌مه‌ودا چی روو ده‌دات
ئه‌ڵمانیا پێداگری له‌سه‌ر داواكاری سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجێرلیك ده‌كات. توركیا رێگه به‌م سه‌ردانه نادات. ئه‌ڵمانیا بڕیاری داوه رۆژی 17 ئه‌یلول سه‌ردانی ئینجێرلیك بكرێت. ئه‌گه‌ر توركیا رێگه به‌م سه‌ردانه نه‌دات، ئه‌ڵمانی له كۆتایی هاوین شاندنی فڕۆكه‌ی چاودێری ناتۆ په‌سند ناكات، ئه‌گه‌ر هه‌ردو لا رێك نه‌كه‌ون، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به‌ره‌و پچڕان هه‌نگاو ده‌نێت