گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق بۆ كوردستان24: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند كرد
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته 19ـه‌مین پارێزگای عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ـی ئادار/مارسی 2023)، باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رێكاره‌كانی به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌واوكرد، پڕۆژه‌یاساكه‌ی په‌سه‌ندكرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته 19ـه‌مین پارێزگای عێراق.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیبووی: بە بڕیاری ئەمڕۆی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 13ی ئازاری 2023 رێکارە فیدڕاڵییەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر ئاستی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەواو کرا، هەڵەبجەکەم بوو بە پارێزگای ژمارەی 19ی عێراق.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه (13ی ئادار/مارسی 2014)، لەلایەن كابینه‌ی هه‌شته‌می حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری بە پارێزگاکردن بۆ قه‌زای هەڵەبجە دەرکرد.
رۆژی سێشه‌ممه‌ش (31ـی کانوونی یەکەم/دیسێمبه‌ری 2013)، په‌رله‌مانی عێراق هەڵەبجەی وه‌كو پارێزگا ناساند، بەڵام کارەکانی به پارێزگاكردنی ئه‌و كات تەواونەکران.