مەسرور بارزانی: نیازپاکی سوودانی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە

سوودانی سەردانی هەولێر دەکات
سوودانی سەردانی هەولێر دەکات

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بەخێرهاتنی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بەبۆنەی سەردانیکردنی بۆ هەرێمی کوردستان و گوتی: نیازپاکی سوودانی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە.

مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: بەخێرهاتنی محەممەد شیاع سوودانی دەکەم لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیازپاکی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە. پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.

گوتیشی: با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.