ئەوروپا داوا لە بەغدا دەکات لێکتێکەیگشتنی درێژخایەنییان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبێت

K24 – هەولێر:
شاندی پەرلەمانی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا، دوای سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە، لێکتێکەیگشتنی درێژخایەن و بەردەوامییان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبێت.
شاندێکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بە سەرکردایەتی سارا سکیتێدەل سەردانی بەغدا یان کرد و لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە.
دواتر شاندەکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا چەندین بابەتی گرنگی تایبەت بە سیاسی، ئابووری ئاسایش، مافی مرۆڤ، پێکهاتەکان و سەقامگیری ناوچەکە باسیان لێوەکرا.