سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی کڵچدارئۆغڵو بۆ لای هەدەپە دواخرا
K24 – هەولێر:
هەدەپە دواخستنی سەردانەکەی کڵچدارئۆغڵو بۆ لای پارتەکەیان راگەیاند کە وابڕیاربوو رۆژی شەممە ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ پێنچشەممە (16ـی ئادار/مارسی 2023)، هەدەپە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سەردانەکەی کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی جەهەیە و کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بۆ بارەگای پارەتەکەیان بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەدەپە هۆکاری دواخستنی ئەو سەردانەی کڵچدارئۆغڵوی بۆ چڕی بەرنامەکەی گەڕاندووەتەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وادەی نوێی ئەو سەردانەش بکات.
وابڕیاربوو رۆژی شەممە (18ـی ئادار/مارسی 2023)، کەمال کڵچدارئۆغڵو کاتژمێر (13:00)ـی دوای نیوەڕۆ سەردانی بارەگای هەدەپە بکات و لەگەڵ هەر یەکە لە متحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی هەدەپە کۆببێتەوە.
رۆژی هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، واژووی له‌سه‌ر مه‌رسومی كۆماری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی (14ـی ئایار/مایۆی 2023) كرد.
له رێوره‌سمێكدا كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسی ئه‌و وڵاته ئاماده‌ی بوون، ئه‌ردۆغان له گوته‌یه‌كدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن خواست و داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئه‌و رۆژه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن.
پێشتریش له رۆژی یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.