ئه‌ردۆغان باس له باهۆز ئه‌رداڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باس له باهۆز ئه‌رداڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ده‌كات كه پێشتر ئاژانسی ئانادۆل هه‌واڵی شه‌هیدبوونی له رۆژئاوای كوردستان بڵاو كردبووه‌وه.
ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌ڕانه‌وه له كۆمبوونه‌وه‌ی ناتۆ له پۆلۆنیا وه‌لامی پرسیاری رۆژنانووسانی دایه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌واڵی ده‌رباره‌ی باهۆز ئه‌رداڵ.
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كه داوای زانیاری زیاتری كردبوو رایگه‌یاند: "زانیاریمان هه‌یه كه له سوریا گروپێكی چوارده كه‌سی پێكه‌وه كوژراون، هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر به‌رده‌وامن، جارێ هه‌ر ئه‌وه‌نده زانیاریمان هه‌یه".
هه‌ر پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ئه‌نادۆل سه‌باره‌ت به باهۆز ئه‌رداڵ، به‌رپرسانی په‌كه‌كه ئه‌و ده‌نگۆيه‌يان ره‌تكرده‌وه و رايانگه‌ياند هيچ بنه‌مايه‌كى نييه.
باهۆز ئه‌رداڵ به‌رپرسی پێشووی باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه به ديارترين فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، كه ده‌وترێت چووه‌ته رۆژئاواى كوردستان و سه‌رقاڵى پێگه‌ياندنى كاديرى سه‌ربازييه.