مایکرۆسۆفت لە بەرنامەکانی ئۆفیسدا ژیری دەستکرد بەکاردەهێنێت

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت

K24 - هەولێر:

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای ئەمریکی رایگەیاند کە لە بەرنامەکانی ئۆفیس وەک وۆرد، ئێکسڵ و ئاوتلۆک، ژیری دەستکرد بەکاردەهێنێت.

کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو تایبەتمەندییە نوێیە کە ناوی "Copilot"ە، دەبێتە هۆی چالاککردنی کردارەکانی وەک پوختکردنی ئیمەیلە درێژەکان، ئامادەکردنی رەشنووس لە وۆرد و جوڵەی سلایدەکان لە پاوەرپۆینتدا.

بەڕێوبەری گشتی مایکرۆسۆفت 365، کۆلێت ستالباومەر ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە نوێیە تەنها بۆ 20 کڕیاریان بەردەست کردووە و لە مانگەکانی داهاتوودا بۆ کڕیارانی زیاتر دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، تایبەتمەندی چات بەناوی "Business Chat" بۆ پڕۆگرامەکانی زیاد دەکات کە لە رۆبۆتی چاتی زیرەکی بەناوبانگی "ChatGPT" دەچێت کە لە ماوەی رابردوودا ناوبانگێکی زۆری دەرکرد.