ئەلینا رۆمانۆوسکی: ئەمەریکا و حکومەتەکەی سوودانی خاڵی هاوبەشیان زۆرە

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە عێراق
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە عێراق

K24 - هەولێر:

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە دیداری گفتوگۆی بەغدا رایگەیاند، ئەمەریکا لەگەڵ حکومەتەکەی سوودانی خاڵی هاوبەشی زۆرە و گەشبینن بەوەی لەچەند ساڵی داهاتوودا پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق بەهێزتردەبن.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق راشیگەیاند، ئەو گازەی لەعێراق دەستوێت دەتوانرێت داهاتی ناوخۆی پێ دابینبکرێت و هەلیکاری پێ بۆ گەنجان دابینبکرێت.

رۆمانۆوسکی باسی لەوەکرد، پاش هەڵبژاردنی 2021 عێراق چووەتە قۆناغی نادڵنیاییەوە چونکە نەیانتوانی لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون تا ئەوکاتەی پاش ساڵێک سوودانی بوو بەسەرۆکوەزیران، ئەمەریکا پاڵپشتی سەرۆک وەزیرنی نوێی عێراق دەکات.

ئەلینا رۆمانۆوسکی گوتیشی: وەک باڵوێزی ئەمەریکا ئەرکم ئەوەیە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق بە‌هێزتر بکەم،

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق گەشبینە بەوەی لەساڵانی داهاتوودا ئەمەریکا و عێراق هەماهەنگی زیاتریان بۆ خزمەتکردنی گەلی عێراق دەبێت.

رۆمانۆوسکی لە دیداری گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا باسی لەوەکرد، کە لەگەڵ سوودانی خاڵی هاوبەشی زۆریان هەیە، لەوانە رووبەڕووبوونەوەی داعش.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو گازە لەعێراق دەسوتێت دەکرێت پێویستی ناوخۆی پێ دابینبکرێت و وەبەرهێنانی تێدابکرێت و هەلیکاری بۆ گەنجان پێ دابینبکرێت.