تاران: له‌لایه‌ن شا سه‌لمانه‌وه‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی بانگهێشتی سعودییه‌ دەکرێت

له‌لایه‌ن شا سه‌لمانه‌وه‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی بانگهێشتی سعودییه‌ دەکرێت
له‌لایه‌ن شا سه‌لمانه‌وه‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی بانگهێشتی سعودییه‌ دەکرێت

K24 - هەولێر:

بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و نزیکبوونەوەی زیاتری نێوان هەردوو وڵات، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، داوەتنامەیەکی فەرمی لە شا سەلمان پادشای سعوودیە پێدەگات.

محەممەد جەمشیدی یاریدەدەری کاروباری سیاسی لە نووسینگەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، لە میانەی تویتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، رەئیسی پێشوازی لە داوەتننامەکەی شا سەلمان پادشای سعوودیە دەکات، کە بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بانگهێشتی ریازی کردووە.

جەمشیدی هەروەها دەڵێت: شا سەلمان پادشای سعوودیە بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کردووە.

گوتیشی: "لە میانەی بانگهێشتنامەکەدا، شا سەلمان پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان تاران و ریاز دەکات، وێڕای جەختکردنەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات".

جەمشیدی دەشڵێت: رەئیسی پێشوازی لە بانگهێشتنامەکە کردووە و ئامادەییشی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕیووە".