پارێزگاری هه‌ولێر: بەبۆنەی نەورۆزەوە سبه‌ی ئاهەنگی جەماوەری لە پارکی شانەدەر بەڕێوەدەچێت

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر

K24 - هەولێر:

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی نەورۆزەوە، سبەی دووشەممە کاتژمێر 4ـی دوای نیوەڕۆ، ئاهەنگی فراوانی جەماوەری لە پارکی شانەدەر بەڕێوەدەچێت.

پارێزگاری هەولێر لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی داوای لە دانیشتوانی شاری هەولێر  و گەشتیارانی شارەکانی دیکە کرد، لەپێناو هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و بەرزڕاگرتنی سەرکەوتنی راپەرینی خەڵکی کوردستان، بەشداری لە ئاهەنگەکە بکەن .  

پارێزگاری هەولێر هەروەها راشیگەیاند، هەموو چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز کە لە رۆژی 11ی ئادارەوە دەستیپێکرد، تا سبەی 20ی ئادار بە هەڵکردنی مەشخەڵی نەورۆز و ئاهەنگی فراوانی جەماوەری لە پارکی شانەدەر، کۆتایی پێدێت.

هەروەها سوپاسی لیژنەی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆزی کرد، کە لە ماوەی رابردوودا کار و پلانەکانیان بە دروستی ئەنجامدا.