پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ جەژنی نەورۆز

"ساڵی نوێ لە خەڵکی کوردستان و هەموو ئەوانە پیرۆز بێت کە یادی نەورۆز دەکەنەوە"
سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 - هەولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتێکدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە هەموو کوردستانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کرد.

سەرۆک بارزانی لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە، ساڵی نوێ لە خەڵکی کوردستان و هەموو ئەوانەی لە سەرانسەری جیهان یادی نەورۆز دەکەنەوە پیرۆز بێت.

سەرۆک بارزانی لە تویتەکەیدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2723ی كوردییەوە پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردستانیانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کرد و هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەك  خواست.