فوئاد حوسێن میكانیزمه‌كانی كاركردنی داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێ ده‌كات

K24 - هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بە میکانیزمەکانی کارکردن لە قۆناغی داهاتوو كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه "فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له به‌لجیكا، له‌گه‌ڵ جۆزێپ بۆریێل، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئه‌منی، كۆبووه‌وه".
ئاماژە بەوەوەکراوە "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد. تاوتوێی میكانیزمه‌كانی كاركردنی هاوبه‌شی نێوان عێراق یه‌كێتی ئه‌وروپایان له قۆناغه‌كانی داهاتوودا كرد".
جۆزێپ بۆریێل رایگه‌یاندووە: "پابەندبوونی یەکێتی ئەوروپا بە مەرجەکانی رێککەوتنەکە و چوارچێوەی کاراکردنی، ئاماژەیه به گرنگی جیۆپۆلەتیکی عێراق بۆ یەکێتی ئەوروپا، و رۆڵی کاریگەری دیپلۆماسیەتی عێراق لە ناوچەکەدا".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: "باسیان لە دۆخی ئێستای ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد کە جێگەی نیگەرانی هەردوولایە".
دوێنێ 19ی ئاداری 2023، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، ئه‌مه‌ش له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.