سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی: گەشبینین بەوەی دوای نەورۆز بتوانین کێشەکانمان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر بکەین

زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 - هەولێر:

سەرۆکی فراکیسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "گەشبینین بەوەی دوای نەورۆز بتوانین کێشەکانمان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر بکەین".

رۆژی دووشەممە 20ی ئاداری 2023، زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، توانیویانه‌ ئه‌و كۆسپانه‌ تێپه‌ڕێـنن، كه‌ ببوونه‌ رێگر له‌به‌رده‌م هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌وره‌ها گوتی: له‌ڕێگه‌ی دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌ هه‌نگاوی باشیان به‌و ئاراسته‌یه‌ بڕیوه‌ و گه‌شبینن كه‌ دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی ده‌توانن هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.