ئەمەریکا پەیامێک بە سه‌رۆكی چین بۆ رووسیا دەنێرێت
K24 - هەولێر
رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، داوای له سه‌رۆكی چین كرد، رووسیا رازی بكات به‌بێ مه‌رج به ته‌واوی له خاكی ئۆكرانیا بكشێته‌وه.
جۆن كێربی، رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، داوای له سه‌رۆكی چین كرد، رووسیا رازی بكات له خاكی ئۆكرانیا بكشێته‌وه و كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنێت.
راشیگەیاند "ئه‌گه‌ر رووسیا هێزه‌كانی كشانده‌وه، هیوامان وایه، شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین پێداگیری له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كردبێت". داواشی كرد سه‌رۆكی چین راسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیه‌كانیش بكات نه‌ك ته‌نها رووسه‌كان.
كێربی، نیگه‌رانی خۆی له چین ده‌ربڕی، بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی راگرتنی شه‌ڕ رابگه‌یەنێت و داوا له رووسه‌كان بكات له خاكی ئۆكرانیا بكشێنه‌وه، گوتیشی: راگرتنی شه‌ڕ به‌بێ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر پشتگیری له هێرشه نایاساییه‌كه‌ی رووسیا ده‌كات، ده‌شتوانێت جارێكی دیكه شه‌ڕه‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه، بۆیه ده‌بێت رووسیا به‌بێ مه‌رج به ته‌واوی بكشێته‌وه له خاكی ئۆكرانیا.
سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنیە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین، کێربی گوتی: سەرۆک بایدن دەیەوێت گفتوگۆمان هەبێت، ئێمەش لە کاتی گونجاو‌دا ئەو کارە دەکەین، هەروەها گرنگە هێڵەکانی پەیوەندیکردن بە کراوەیی بهێڵینەوە، بە تایبەتی ئێستا کە گرژییەکان زۆرن، هەر لەبەر ئەمەشە دەمانەوێت، ئەنتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگەڕێنینەوە بۆ پەکین دوای دواخستنی سەردانەکەی.
کێربی باسی لە ئەگەری سەردانێکی جانێت یێلن وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا و جینا ریماندۆ وەزیری بازرگانی بۆ چین کرد بۆ تاوتوێکردنی هەندێک بابەتی ئابووری.