به‌ریتانیا به‌ مه‌رج تانكی چالنجەر2 ده‌داته‌ ئۆكرانیا

K24 - هەولێر

بەریتانیا مەرجێکی بۆ ئۆکرانیا داناوه،‌ بۆ ناردنی تانکی چالنجەر2، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ کە ئەم تانكهانه‌ نەکەونە دەستی سوپای رووسیا.

به‌رتانیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، داوایان كردووه‌، بۆمبێكی چێنراو بۆ هه‌ر ‌تانكێك دابنرێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست هێزه‌كانی ئۆكرانیا و له ‌دووره‌وه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا كه‌وته‌ ده‌ست رووسیا ئه‌و بۆمبه‌ بته‌قێنرێته‌وه‌ و تانكه‌كه‌ له ‌ناو ببرێت.

سوپای بەریتانیا زۆر له‌وه‌ ده‌ترسێت کە پسپۆڕانی رووسیا تەکنەلۆژیای نهێنی لە چالنجەردا بدۆزنەوە، بۆ نموونە، پێکهاتەی زرێپۆشی چینداری كوبهام کە لەسەر تانکەکانی ئەبرامزی ئەمریکیش بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پلانی مەترسیدار دادەڕێژرێت، کە وردەکارییەکانی ئه‌وتانكانه‌ بە نهێنی دەهێڵرێتەوە.

ده‌شڵێت: یەکێک لە بژاردەکان ئەوەیە کە ئەم تانکانە لەو ناوچانه‌ بەکارنەهێندرێت کە مه‌ترسی هێرشی سوپای رووسیا له‌سه‌ره‌، هه‌روه‌ها سەربازانی ئۆکرانیا کە لەسەر تانکەکانی بەریتانیا مەشقیان پێکراوه‌، فەرمانیان پێکرابوو کە هەموو هەوڵێکیان بدەن بۆ پاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە بەرەکانی شەڕ، تەنانەت لەژێر تەقەی دوژمنیشدا.

رۆژنامه‌ی رۆسیسكایا گازیتا بڵاویكرده‌وه‌: لەندەن له‌ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانیدا ده‌ڵێت، باشترە چالنجەر2، لە دواوە بمێنێتەوە یان بە ئۆتۆمبێلی راکێشان بیخاتە شەڕەوە.

بەریتانیا بەڵێنی بە ئۆکرانیا داوە کە لە مانگەکانی ئادار و نیساندا 14 تانکی مۆدێرن رادەستی هێزه‌كانیان بکات، شارەزایانی رۆژئاوا، ئاماژه‌یان كردووه‌، ئه‌م ژماره‌یه‌ تانكه‌ هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر رەوتی شەڕەکان نابێت، جگە لەوەش چالنجەر2،  قورس و گەورەیه‌ زۆر گونجاو نییە بۆ لێخوڕین بەناو کێڵگە قوڕاوییەکان و بەشێک لە پردەکانی ئۆکرانیادا.