هەواڵگریی سەربازیی ئۆکرانیا: لە کریمیا مووشەکی جۆری کرووزی رووسیامان لەناوبرد

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا چه‌كێكی قورسی هه‌ڵگرتووه‌ (وێنه‌كه‌ بۆ روونكردنه‌وه‌ داندراوه‌)
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا چه‌كێكی قورسی هه‌ڵگرتووه‌ (وێنه‌كه‌ بۆ روونكردنه‌وه‌ داندراوه‌)

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەرەکی لە وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا (GUR)، ئاماژەی بەوەکرد،  لەو تەقینەوەی کە لە شاری جانکۆی باکووری کریمیا روویداوە مووشەکە کرووزەکانی رووسیایان لە ناوبردووە.

لەو راگەیەندراوەی کە لە هەواڵگریی ئۆکرانیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تەقینەوەیەک لە شاری جانکۆی-ی باکووری کریمیا روویداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە"لە تەقینەوەکەدا جگە لە هێڵی ئاسنی مووشەکی کرووزی جۆری 'کالیبەر'ی رووسی کە لە کاتی گواستنەوە بووە لە ناوبراون" و بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەو مووشەکانە بە مەبەستی ئاراستەکردن لە کەشتیگەلیی رووسیا لە دەریای رەشەوە دەگوازرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەی هەواڵگریی ئۆکرانیادا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە مەودای ئەو مووشەکانەی کە لەناوبراون بۆ ئامانجە وشکانییەکان دوو هەزار و 500 کیلۆمەترە و بۆ ئامانجەکانی نێو دەریا 375 کیلۆمەترە و تێیدا هاتووە: "تەقینەوە نهێنییەکە، بەردەوامی بە پرۆسەی داماڵینی چەکی رووسیا دەدات و ئامادەکاری بۆ رزگارکردنی نیمچە دوورگری کریمیا دەکات لە داگیرکاری".