بههۆی كلاسیكۆ كێشه كهوته نێو ههڵبژاردهی ئیسپانیا
هەڵبژاردەی ئیسپانیاش ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 دەستپێکرد، ئهمڕۆ یاریزانانی بارسێلۆنا و ریال مهدرید به جیا راهێنانیان كردووه.
هەلبژاردەی ئیسپانیا لەژێر سەرکردایەتی لویس دێ لافوێنتی راهێنەری نوێی دەستی بە راهێنان کرد و ئامادەکاریی بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەورویج دەکات کە بڕیارە لە گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 رۆژی شەممەی داهاتوو رووبەڕوو ببنەوە.
ئەم یارییە دەبێتە یەکەمین یاریی لەژێر سەرکردایەتی لافوێنتی راهێنەری نوێی لارۆخا دوای ئەوەی شوێنی لویس ئێنریکی گرتەوە.
پێگهی ئاسی ئیسپانیا ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه كه كاریگهری ئهنجامی كلاسیكۆ وایكردووه یاریزانانی بارسێلۆنا و ریال مهدرید به جیا راهێنانهكانیان بكهن.
بڕیاریشە دوای یارییەکەی نەرویج، رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئیسپانیا لە دووەمین یاریی خۆی رووبەڕووی سکۆتلەندا ببێتەوە.