جۆرجینا بۆ جاری یه‌كه‌م نهێنیەکی گەورەی رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا له‌ كاتی ناساندنی كریستیانۆ وه‌كو یاریزانی نوێی یانه‌ی نه‌سر
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا له‌ كاتی ناساندنی كریستیانۆ وه‌كو یاریزانی نوێی یانه‌ی نه‌سر

جۆرجینا رۆدریگێز هاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری یەکەم باس لە کێشەکانی ژیانی خۆیان دەکات و دەڵێت: دوای لەدایکبوونی دووانەکەمان و مردنی کوڕەکەیان، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر كریستیانۆ جێهێشتووه‌.

جۆرجینا رۆدریگێز هاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری یەکەم باس لە چەندین کێشە و گرفتی خۆیان دەکات و هەر ئەمەش وایکردووە هاندەرانی ئەو یاریزانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رەخنەیەکی زۆر لە بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بگرن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیه‌کەی واتە جۆرجینا رۆدریگێز ساڵی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە بڕیارە دووانەیەکیان هەبێت، کچێک و کوڕێک، بەڵام کوڕەکەیان دوای لەدایکبوونی گیانی لەدەستدا، ئەمەش دۆخەکەی بۆ ئەم خێزانە قورس کرد و تووشی خەمۆکییەکی زۆری کردوون، تا ئەو ڕادەیەی کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانە پۆرتوگالیەکە کرد بوو كه‌ ئه‌وكات یاریی بۆ مان یونایتد ده‌كرد.

دوای مردنی منداڵێکیان، زۆرێک لە هاندەرانی خولی نایابی ئینگلیزی ڕێزیان لە یاریزانەکە و خێزانەکەی و کۆرپە مردووەکەیان گرت دوای ئەم ڕووداوە، بەڵام ئێستا ڕوونە کە دۆخی خێزانەکەیان زۆر لەوە قورستر و سەختر بووە کە دەبینرا ئه‌مه‌ش به‌ روونی به‌سه‌ر ئاست و لایه‌نی ده‌روونی كریستیانۆ ره‌نگی دایه‌وه‌.

جۆرجینای هاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری یەکەم لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری ئێل ئیسپانۆل ئاشکرای دەکات، پێش مردنی کۆرپەکەی دوای ماوەیەکی کەم لە منداڵبوون، سێجاری دیکە دووگیان بووە و هەرجارە و بە هۆکاری جیاواز کۆرپەکەیان لەبار دەچێت، ئەمەش وایکردووە خۆی و هاوسەرەکەی بە قۆناغێکی زۆر سەختدا تێپەڕن.

تا ئێستا کەس ئەم کێشەیەکی خێزانی رۆناڵدۆی نه‌دركاندووه‌ و ئەمە یەکەمجار ئەم بابەتە لەلایەن ئەم بنەماڵەیەوە ئاشكرا دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بارودۆخی ئەوان ئاسایی نەبووە و ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بوونەتەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە، کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و بە توندی ڕەخنەیان لە هەڵسوکەوتی میدیاکان و بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتد و ڕاهێنەران و تەنانەت بەشێک لە هاندەرانی ئەم تیپە لە بەرامبەر ڕۆناڵدۆدا گرت.

جۆرجینا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت: دوای هاتنی ئێریک تێن هاگ و دەست پێکردنی ئامادەکارییەکان، رۆناڵدۆ یانەکەی ئاگادار کردەوە بەهۆی نەخۆشی کچەکەی بەشداری ئامادەکارییەکانی پێش وەرز ناکات، بەڵام ئەو راهێنەرە بابەتەکەی قۆستەوە و بەجۆرێک رەفتاری لەگەڵ دۆن کرد، ویستی خۆی بۆ یاریزانەکانی دیکە بسەلمێنێت.