سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی تاوانەکەی جندرێس دەکات
K24 - هەولێر:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی تاوانەکەی جندرێس دەکات و دەڵێت، "داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ين تاوانكاران بدۆزنه‌وه به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن".
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی ئادار 2023، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ىڵاویکردەوە، "سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارييه ده‌كات" كه ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 20/3/2023 له شارى جندرێس له سووريا له كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به چه‌ند هاووڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له ده‌ست دا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين"، داواش له لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه ده‌كات تاوانكاران بدۆزنه‌وه و به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌ى تاوانكاريى وا بگيرێت.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارييه ده‌كات كه ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 20/3/2023 له شارى جندرێس له سووريا له كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به چه‌ند هاووڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له ده‌ست دا.
له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين، داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ين تاوانكاران بدۆزنه‌وه به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌ى تاوانكاريى وا بگيرێت.
دڵشاد شهاب
وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
21/3/2023