پرێمهرلیگ پێشوازی له مانگی رهمهزان دهكات
دوو ساڵ لەمەوبەر بوو کاتێک یاریی نێوان لێستەر سیتی و کریستاڵ پاڵاس لە پرێمەرلیگ لە کاتی بەربانگ بۆ چەند خولەکێک وەستێندرا، سەرەتا هەمووان وایانزانی کێشەیەک دروستبووە، بەڵام دواتر بەدیار کەوت وەکو رێزێک بەرامبەر یاریزانە موسڵمانەکانی هەردوو یانە بۆ رۆژوو شکاندنیان یارییەکە وەستێندراوە.
لەو کاتەوە لە زۆربەی خولەکانی جیهان و بە تایبەت لە پرێمەرلیگ ئەو یارییانەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆز و لە کاتی بەربانگ دەکرێن، چەند خولەکێک دەوەستێت بۆ ئەوەی یاریزانە موسڵمانەکانی رۆژووەکانی خۆیان بشکێنن و پشوویهكی كورت بدهن، بۆ ئەم وەرزە دیسان ئەنجوومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بە فەرمی ناوبژیوانەکانی لەم بابەتە ئاگادار کردووەتەوە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی پرێمەرلیگ سەرجەم ناوبژیوانەکانی لە هەموو خولەکان ئاگادار کردووەتەوە، پێویستە ئەو یارییانەی لە کاتی ئێواران و بەربانگ دەکرێن، پێویستە لە کاتی بانگدان چەند خولەکێک بوەستێندرێن بۆ ئەوەی یاریزانە موسڵمانەکان رۆژووەکانیان بشکێنن.
بۆ ئەمە مەبەستەش فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند پەیوەندی بە هەموو یانەکان لەسەر ئاستی هەموو خولەکانی بەریتانیا کردووە و داوای ناوی یاریزانە موسڵمانەکانیان کردووە، هەروەها یانەکانیشیان لەم بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە.
به گوێرهی ئهو ئامارانهی میدیایهكانی بهریتانیا بڵاویان كردووهتهوه، زیاتر له 50 یاریزانی موسڵمان له 18 یانهكهی پرێمهرلیگ یاریی دهكهن، دیارترینیان محهمهد سهڵاح، محهمهد ئهلنینی، ریاز محرهز، حهكیم زیاش، وێسلی فۆفانا و نگۆڵۆ كانتین.
هەفتەی رابردووش یانەی ئاستۆن ڤیلا وەکو یەکەم یانە رایگەیاند ئەوان بە درێژایی مانگی پیرۆزی رەمەزان، یاریگاکەیان لە کاتی بەربانگ بۆ موسڵمانەکانی بەریتانیا کراوە دەبێت و بێ بەرامبەر بەربانگ پێشکەشی موسڵمانەکان دەکەن. دوای ئەو یانەیە چەندین یانەی دیکەش ئەم کارەیان راگەیاند، تهنانهت یانهی چێڵسی بڕیاریدا له نێو یاریگهی ستامفۆرد بریج ئێواره خوان بۆ موسڵمانان ساز بكات.