تۆمەتبارانی رووداوەکەی جندرێس دەستگیرکران
K24 - هەولێر:
تۆمەتبارانی رووداوەکەی جندرێس دەستگیرکران و بە گوێرەی زانیارییەکان هەر هەموویان دانیشتووی پارێزگای دێرەزۆرن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (21ی ئاداری 2023)، سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند، سێ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی کوژرانی چوار هاووڵاتییەکەی جندرێس دەستگیرکراون.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هەر سێ تۆمەتبارەکە دانیشتووی پارێزگای دێرەزۆری رۆژئاوای کوردستانن و سەر بە گرووپی 'ئەحرار شەرقییەوە'ـن .
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 20ـی ئاداری 2023، سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە شارۆچکەی جندرێسی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن گرووپی 'ئەحرار شەرقییەوە' هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی کە ئاگری نەورۆزیان کردبووەوە و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی کورد کوژران.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چەند هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەو هێرشە چەکدارییەدا بریندارکراون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لەلای خۆیەوە رێکخستنی عەفرین بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، کوژراوەکان هەموویان ئەندامی یەک خێزانن و یەکێک لەوانەی بریندارکراوە خاوەن پێداویستی تایبەتە.
ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی ئادار/مارسی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە ، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران".
هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان کردووە و وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواستووە.
هەر لەو پەیامەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن و ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن".
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی ئادار 2023، سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ىڵاویکردەوە، "سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان به توندى سهركۆنهى ئهو تاوانكارييه دهكات" كه ئێوارهى دوێنێ دووشهممه 20/3/2023 له شارى جندرێس له سووريا له كاتى داگيرساندنى ئاگرى نهورۆزدا دهرههق به چهند هاووڵاتييهكى كورد ئهنجام درا و تيايدا چوار كهس گيانيان له دهست دا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له كاتێكدا پرسه و سهرهخۆشى له خانهواده و كهسوكارى قوربانييان دهكهين و هاوسۆز و هاوخهميانين"، داواش له لايهنه بهرپرسهكانى ناوچهكه دهكات تاوانكاران بدۆزنهوه و به سزاى ياسايى بگهيهنرێن و ڕێگه له دووبارهبوونهى تاوانكاريى وا بگيرێت.