دەوڵەتی یاسا: شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکرێت
K24 - هەولێر:
ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای ده‌كات شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و ماددانه‌ی له هه‌مواری سێیه‌می پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ماون به ئاسانی په‌سه‌ند ده‌كرێن.
سائیر مخییف، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دانیشتنی رابردوودا په‌رله‌مان له كۆی 15 بڕگه‌ی پرۆژه‌یاساكه 7 بڕگه‌ی په‌سه‌ندكرد، مه‌به‌ستێتی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆی هه‌مواری پرۆژه‌یاساكه په‌سه‌ندی بكات.
مخییف ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانی ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان له‌سه‌ر شێوازی دابه‌شكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1.7ی سیسته‌می سانت لیگۆ هاوڕان، هه‌روه‌ها ره‌تیده‌كاته‌وه له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه له‌باره‌ی هه‌مواری پرۆژه‌یاساكه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌كیان بۆ هاتبێت.