بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە باکووری رۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند
K24 - هەولێر:
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی رێختهر قەزای ئاکاڵلای لە پارێزگای گوڵستان لە ئێران هەژاند.
بەپێی داتاکانی ناوەندی بوومەلەرزەناسیی نیشتمانیی ئێران، کاتژمێر 14:02ـی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی ئاداری 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی رێختهر شارۆچکەی ئالوم-ی لە سنووری کارگێڕی قەزای ئاکاڵلای لە پارێزگای گوڵستان هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 22 کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە.
فەرمانگەی بەڕێوەبردنی دۆخە لەناکاوەکانی گوڵستان رایگەیاند هێشتا زیانەکانی بوومەلەرزەکە دەستنیشان نەکراون.