وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كات

K24 - هەولێر:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ تویتێكدا سوپاسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كات، كه‌ له‌كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوبات هاوكاری خه‌ڵكی توركیایان كرد.

مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ تویتێكدا ئاماژە بەوە دەکات، "پێشوازیمان كرد له‌ مووسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، ئه‌و ده‌زگایه‌ی له‌كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا هاوكاری توركیایان كرد".

هه‌روه‌ها نووسیوییه‌تی: "سوپاسی هاوكاری و پشتیوانییان ده‌كه‌ین".

رۆژی (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌، كه‌ ده‌زگا خێرخوازی بارزانی هه‌موو توانایه‌كی خۆی پیشانبدات بۆ هاوكاریكردنی و به‌هاناوه‌چوونی كه‌سوكاری لێقه‌وماوانی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان".

بۆ ئه‌مه‌ تیمێكی گه‌وره‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ره‌وانه‌ی توركیا و باكووری كوردستان كرا، به‌فریای خه‌ڵكه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كه‌وە هاتن.