سه‌رۆك بارزانی: لە خودای مەزن داواکارم مانگی پیرۆزی رەمەزان ببێتە هەوێنی خێر و بەرەکەت و رووناکی بۆ هەموو لایه‌ك
K24 – هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە خودای مەزن داواکارم مانگی پیرۆزی رەمەزان، ببێتە هەوێنی خێر و بەرەکەت و رووناکی بۆ هەموو لایەک.
ده‌قی پەیامی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم عیبادەت و نزا و ڕۆژووی هەمووان قبووڵ بکات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە هەوێنی خێر و بەرەکەت و ڕووناکی بۆ هەموو لایەک.
مه‌سعود بارزانی
29ی شەعبانی 1444
22ی ئاداری 2023