مووسا ئه‌حمه‌د: نیگەرانییەکانی مەسرور بارزانی تایبه‌ت بە رووداوی ئێوارەی نەورۆز لە جندرێسمان بە تورکیا گەیاند

مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی
مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، نیگەرانییەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبه‌ت بە رووداوی ئێوارەی نەورۆز لە جندرێس، بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیامان گەیاندووە.

مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تایبەت بە کوردستان 24ـی راگەیاند، وەزیری دەرەوەی تورکیا سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد، کە هاوکارییەکانی بۆ ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی بوومەلەرزە بەردەوامە.

راشیگەیاند، وەک دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوپاسی هاوکاری و ئاسانکارییەکانی حکومەتی تورکیامان بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ عەفرین کردووە.

مووسا ئەحمەد، هه‌روه‌ها راشگەیاند، نیگەرانییەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رووداوی ئێوارەی نەورۆز لە جندرێس بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیامان گەیاندووە، کە بەرپرسی دۆسییه‌ی سووریا لە وەزارەتی دەرەوە لە کۆبوونەوەکە ئامادەبووە.