وەزارەتی تەندروستی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سەبارەت بە پەلەکردن یان دواخستنی پرۆسەی منداڵبوون و رێگریکردن لەم دیاردەیە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی، تایبەت و پزیشکان، ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 22ـی ئادار / مارسی 2023)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا، یان دواخستن بێ ڕەچاوکردنی بوونی بەڵگەی زانستی و کلینیکی، تەنها بۆ تۆمارکردنی ژمارە و رێکەوتی سەرنجڕاکێش بۆ ساڵیادی لەدایكبوون.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستە ڕوو، لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش، دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو، ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی، کەرتی تایبەت و پزیشکانی بەڕێز دەکەینەوە، رێگری لەم دیاردەیە بكه‌ن.

7