به‌ریتانیا: ئه‌وه‌ی باسی جه‌نگی ئه‌تۆمی ده‌كات رووسیایه
K24 – هه‌ولێر:
بەریتانیا رەتیدەکاتەوە ئەو چەکانەی به ئۆكرانیا ده‌درێن یۆرانیۆمیان تێدابێت و ببنە هۆكاری دروستبوونی جەنگی ئەتۆمی، ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و جه‌نگه ده‌كات، رووسیایه.
جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە وەڵامی تۆمەتەکانی رووسیا رایگەیاند، پێدانی چەک بە ئۆکرانیا نابێتە هۆی جەنگی ئەتۆمی، تاکە وڵات باسی جەنگی ئەتۆمی بکات رووسیایە.
ئاماژەی بەوەشدا، رەوانەکردنی ئەو چەکانەی یۆرانیۆمیان تێدایە بۆ کیێڤ، نابنە هەڕەشە بۆ سەر خاکی رووسیا و تەنیا بۆ بەرگریکردنن لە خاکی ئۆکرانیایه.
کلێڤەرلی دووپاتیشیکردەوە، با هەمووان دڵنیابنەوە، ئەو چەکانە، چەکی ئەتۆمی نیین و تەنیا کەمێک یۆرانیۆمیان تێدایە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.