خزمەتگوزارییەکی نوێ لە واتسئەپەوە

بۆ ئەو کەسانەیە کە بە کۆمپیتەر واتسئەپ بەکاردەهێنن
واتسئەپ
واتسئەپ

K24 - هەولێر:

مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی تۆڕی پەیوەندی واتسئەپ دەکات رایگەیاند، ئەپڵیکەیشنێکی نوێی واتسئەپ دەخەنە بەردەستی بەکارهێنەران.

زوکەربێرگ لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک باسی لەوەکرد، کە ئەپڵیکەیشنە نوێیەکەی واتسئەپ تایبەتە بەو کۆمپیتەرانەی سیستەمی ویندۆوز بەکاردەهێنن.

یەکێک لە خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی ئاپ (ئەپڵیکەیشن)ـە نوێیەکی واتسئەپ ئەوەیە، کە بەکارهێنەر دەتوانێت لەگەڵ کەسێکی دیکەدا پەیوەندی تەلەفۆنی ڤیدیۆیی بکات، هەروەها دەتوانێت لەگەڵ هەشت بۆ 32 کەسدا بە گرووپ بەشداری یەک پەیوەندی تەلەفۆنی بکەن.

وەتسئەپ تۆڕێکی پەیوەندی بێ بەرامبەری کۆمپانیای مێتای ئەمەریکییە و خزمەتگوزرییەکانی ئاڵوگۆڕکردنی نامە و تەلەفۆنکردنی بەچەند جۆرێك بۆ بەکاربەرانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستەبەرکردووە.

بۆ دابەزاندنی ئاپەکە دەتوانیت کلیک لەم بەستەرە بکەیت.