پلاسخارت: مانگی پیرۆزی رەمەزان مانگی ئاشتی و خوداپەرستییە بۆ موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان

جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق
جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق

K24 - هەولێر:

جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی عێراق دەکات.

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە توتێکدا نووسیویەتی: "مانگی پیرۆزی رەمەزان مانگی ئاشتی و خوداپەرستییە بۆ موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان".

ئاماژەی بەوەشداوە، لەم مانگەدا خێزان و هاوڕێکان کۆدەبنەوە بۆ پتەوکردنی بەها هاوبەشەکانیان لە لێبوردەیی و چاکەکردن.

پلاسخارت لە تویتەکەیدا دەڵێت: خانەوادەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەبۆنەی هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی عێراق دەکات.