له پارێزگای بابل باندێك ده‌ستگیر كرا كه به‌جلی سه‌ربازی تاوانیان ئه‌نجام داوه
K24 - هەولێر
فەرماندەیی پۆلیسی بابل رایگەیاند، باندێكیان ده‌ستگیركردووه، كه ئه‌ندامه‌كانیان به جل و به‌رگی سه‌ربازی تاوانیان ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها پلانی تیرۆركردنی ئه‌فسه‌رێكیشیان هه‌بووه.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، عەمید ئەدهەم ساڵحی، بەڕێوەبەری بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوان، رایگەیاندووە، دوای وه‌رگرتنی راپۆرتێك له هاووڵاتیانی گونده‌كانی سه‌ر به قه‌زای ئه‌لمه‌حاویل و جه‌بله له باشووری پارێزگای بابل، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی چه‌ك به‌ده‌سته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و كه‌سانه جلی سه‌ربازیشیان پۆشیووه.
ساڵحی ده‌شڵێت: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانییارییه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری، توانیمان سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی بانده‌كه ده‌ستگیر بكه‌ین.
بەڕێوەبەری بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوان له پارێزگای بابل، گوتیشی: بانده‌كه چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجام داوه و پلانی كوشتنی ئه‌فسه‌رێكیشان هه‌بووه.