سبەی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق خۆپیشاندان و مانگرتن ده‌ستپێده‌كات
K24 - هەولێر
لیژنه‌ی ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان، سبه‌ی هه‌ینی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق له دژی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سیسته‌می سانت لیگۆ ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه.
لیژنه‌ی ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایانكردووه، رۆژی هه‌ینی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق له دژی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سیسته‌می سانت لیگۆ ده‌ست به‌خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، گەندەڵکاران بڕیاریان داوە یاسا کۆنەکانی هەڵبژاردنیان بۆ بگەڕێننەوە، بە مەبەستی مانەوەی حزبەکانیان له ده‌سه‌ڵات و پشتگوێخستنی بۆچوونی زۆرینەی خەڵک و داوا له عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه بچن و رۆژی هه‌ینی كاتژمێر شه‌شی ئێواره له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ست به مانگرتن بكه‌ن.