پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزینی شۆفڵێك تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد

.
.

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی کەرکووک فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکووک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەشی نەهێشنی تاوان لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکان بۆدۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی دەستیپێکرد.

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەکرد، کە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی نەهێشتنی دژی ئۆتۆمبێل گەڕان و بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و دواتر ئۆتۆمبێلەکە کە لە جۆری شۆفڵ بووە، دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەرداگیراوە و تۆمەتبارێکیش کە ئۆتۆمبێلەکەی پێبووە، دەستگیرکراوە.

سەبارەت بە تۆمەتبارەکە، ئەوە خرایەڕوو، کە لەدایکبووی 1993 و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیراوە و پاش تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەکانی کەرکووک دەکرێتەوە.