تاڵیبان: حه‌شارگه‌یه‌كی داعشمان خاپوور کرد
K24 - هەولێر
گوته‌بێژی حكومه‌تی تاڵیبان رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان خاپوور كردووه.
زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان، رایگه‌یاند، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی ئەفغانستان شەوی سێشەممە له‌سه‌ر چوارشەممە لە کابوول، حەشارگەیەکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان خاپوور كردووه.
موجاهید ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئۆپه‌راسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان كه هێرشیان کردە سەر حەشارگەكه له ئه‌نجامدا سێ چه‌كداری داعش کوژراون.
گوته‌بێژی تاڵیبان ده‌شڵێت: له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، چه‌ندین چه‌ك و نارنجۆك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری كۆنتڕۆڵی دوور و ئامێری دروستكردنی مین ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه.
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، داعش ئه‌و حه‌شارگه‌یه‌ی به‌كارهێناوه و بۆ پلاندانان و ئه‌نجامدانی هێرشكردنه سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كان له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له زۆربه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان راگه‌یاندووه.