مارک مێڵی: سوپای ئەمه‌ریکا ئامادەیە بۆ شەڕ
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی سوپای ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر ئێران بینەوێت چەکی ئەتۆم بەدەستبهێنێت، چەند بژاردەیەکمان لەبەردەستە.
مارک مێڵی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی سوپای ئەمه‌ریکا، لە بەردەم لیژنەی سەربازی کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا رایگه‌یاند، سوپای ئەمه‌ریکا ئامادەیە بۆ شەڕ، رێگە نادەین ئێران دەستی بگاتە چەکی ئەتۆم.
ده‌شڵێت: "ئەگەر هاتوو بەردەوام بوو و ویستی چەکی ئەتۆم دەستبخات، چەند بژاردەیەکمان لەبەردەستە".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی سوپای ئەمه‌ریکا ئاماژە بەوەشدەکات، رێگە نادەن ئێران لەرێگەی شەڕی بەوەکالەوەتەوە ببێتە هەڕەشە بۆ سەریان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان كارده‌كه‌ین بۆ پاراستنی سه‌روه‌رییان و بۆ ئه‌مه بودجه‌یه‌ك بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان ته‌رخان كراوه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا گوتیشی: ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئاماده‌ین جه‌نگ به‌رپابكه‌ین.