بایدن: هیوا ده‌خوازم موسڵمانان لە ئارامیدا مانگی رەمەزان بەسەر ببەن
K24 - هەولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، جۆ بایدن پیرۆزبایی له موسڵمانان ده‌كات.
سەرۆکی ئەمریکا هاتنەوەی مانگی رەمەزانی لە موسڵمانانی ئەمه‌ریکا و جیهان پیرۆز ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، "وەک ئەمه‌ریکا جەخت لەسەر پشتیوانییەکانمان بۆ ئەو موسڵمانانە دەکەینەوە، كه دووچاری تەنگوچەڵەمە ده‌بنه‌وه".
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بایدن گوتی: "بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی تورکیا و سووریا، هه‌روه‌ها زیانبەرکەوتووانی لافاوەکانی هاوینی رابردووی پاکستان".
بایدن بە جەختکردنەوە لە ئازادی بیروڕای ئایینی، دەڵێت: "وەک ئەمه‌ریکا، لەگەڵ ئویگورەکانی کۆماری میللی چین، رۆهینگیاییەکانی بۆرما و موسڵمانانی سەرتاسەری جیهان، له هاریکاریداین، كه گوشاریان دەخرێتە سەر".
سەرۆکی ئەمریکا هیواشی خواست موسڵمانان لە ئارامیدا مانگی رەمەزان بەسەر ببەن.