له‌به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌ی له سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه باس له دۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
له میانه‌ی به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه، كه رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی پێشكه‌شی ده‌كات و كاتژمێر 9:00 به‌كاتی هه‌ولێر له شاشه‌ی كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌دار هۆشیار زێباری و مه‌لا به‌ختیار باس له كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م قۆناغه ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تا هۆشیار زێباری سیاسه‌تمه‌دار له‌كاتی میوانداری به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند، شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌زموونێكی تاڵ بوو و هه‌موو دۆستانی گه‌لی كورد جه‌خت له پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
زێباری دووپاتیشیكرده‌وه، كه كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌نده ئاڵۆز نیین.
هه‌روه‌ها هۆشیار زێباری گه‌شبینه به‌وه‌ی كه كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و گوتی: "هه‌مووان پێكه‌وه خاوه‌نی ئه‌م ئه‌زموونه گه‌وره‌یه‌ین كه ئێستا هه‌یه و ده‌بێت به‌یه‌كه‌وش پارێزگاریی لێ بكه‌ن".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه مه‌لا به‌ختیار، سیاسه‌تمه‌دار، له چوارچێوه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی له سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه ئاماژه به توانای هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال تاڵه‌بانی له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان ده‌كات و ده‌شڵێت: به‌رپرسیارێتی ئه‌ركێكی مه‌ترسیداره و هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك له مانای به‌رپرسیارێتی تێنه‌گات، رووڕه‌شی مێژوو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆمان له‌ناوخۆدا رێكنه‌كه‌وین، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی تا ئێستا دۆستی ئێمه بوون، پشتمان تێده‌كه‌ن، ئه‌وكاتیش هه‌رچه‌ند هاوار بكه‌ین، دووباره ناگه‌ڕێنه‌وه.