په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پرسێكی گرنگ كۆده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
رۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ به پێشنیازی یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌دات.
په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه، له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای ژماره 12ی ساڵی 2018 تایبه‌ت به هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان ده‌درێت.
وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتووه، له هه‌مان دانیشتن‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مینداریی تۆڕی میدیایی عێراقی ده‌درێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌شێك له لایه‌نه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، تێپه‌ڕاندنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه له په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه، زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت حزبه بچووكه‌كان و به‌شێك له پێكهاته‌كانی ئه‌و شارانه‌ی فره نه‌ته‌وه و ئایینن.