گەنجێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی سوپای پاسدارانەوە کوژرا

دیمه‌نێكی بانه‌/ ئه‌رشیڤ
دیمه‌نێكی بانه‌/ ئه‌رشیڤ

K24 - هەولێر:

کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵەی خەڵکی بانە بە ناوی بێهزاد عەزیزی بە هۆی دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە خاڵی پشکنینی کەریم ئاوا لە سێ کیلۆمەتریی بانە، کوژرا.

ماڵپەڕی هرانا، ئۆرگانی فەرمیی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە ،ئەم هاووڵاتییە کوردە شۆفیری ئوتۆمبێلێک بووە کە باری کۆڵبەرانی هەڵگرتووە و پاش ئەوەی لە سنووری کێلێ گەراوەتەوە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاویش رایگەیاندووە، بێهزاد کاتێک ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی تەقەی لێ کراوە و پاش ئەوەی بە برینداری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەست داوە.