لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەى عێراق پێشمەرگە داوا دەکات پێداویستیەکانی بۆ دابین بکرێت

kurdistan24.net

K24 - هەولێر:

هێزی پێشمەرگەی کوردستان داوا دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان لە مووچە و بودجە و چەک و پێداویستیەکانی دیکەی بۆ دابین بکرێت، کە تا ئێستا حکومەتی عێراق پابەندی ئەو ماددەی دەستوور نەبووە، کە پێشمەرگەی وەک هێزی بەرگری عێراق ناساندووە.