سەرۆکوەزیرانی لاتیڤیا بۆ كوردستان24: کار بۆ ئەوە دەکەین بەیەکجاری کۆتایی بە قەیرانی وزە لە ئەوروپا بهێنین
K24 - برۆكسل:
سەرۆک وەزیرانی لاتیڤیا رایدهگهیهنێت، پلانی درێژخایەن و چارەسەری بنەڕەتی بۆ قەیرانی وزەی ئەوروپا، واژۆکردنی گرێبەست نییە بۆ کڕینی نەوت و گاز، بەڵکو زیاترکردنی وزەی نوێبووەوە و توانای کۆگاکردنیەتی.
کریسیانیش کارینس سەرۆک وەزیرانی لاتیڤیا به كوردستان24ـی راگهیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن بەیەکجاری کۆتایی بە قەیرانی وزە لە ئەوروپا بهێنن و پشت بە وزەی خاوێن ببەستن.
سەرۆک وەزیرانی لاتیڤیا ههروهها گوتی: "دۆخی لاتیڤیا جیاوازترە، ئێستا ئێمە گازی شل دەکڕین و لە گفتوگۆداین بۆئەوەی گرێبەستێکی درێژخایەن واژۆ بکەین، چاومان لەوەیە وزەی نوێبووەوەش زیاتر بکەین، واتە لەرێگەی باوە وزە بەرهەم بهێنین، كه لە دەریای باڵتیکەوە ئەم دەرفەتەمان دەبێت".
ههروهها دهشڵێت: "دەبێ پەرە بە تەکنەلۆژیای هایدرۆجین بدەین، واتە وزەی نوێبووەوە کۆگا بکەین، مەبەستم ئەوەیە واژۆکردنی گرێبەست بۆ کڕینی سووتەمەنی چارەسەری درێژخایەن نییە، بەڵکو چارەسەری درێژخایەن زیادکردنی وزهی سەوز و نوێبوەوە و کۆگاکردنیەتی".