دوو بوومه‌له‌رزه‌ شاره‌كانی ئورمییه‌ و مه‌ڕه‌شی هه‌ژاند

دیاریكردنی پله‌ی رێخته‌ر به‌ ئامێری تایبه‌ت
دیاریكردنی پله‌ی رێخته‌ر به‌ ئامێری تایبه‌ت

K24 - هەولێر:

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپا بڵاویكرده‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.4 پله‌ی رێكخته‌ر پارێزگای ورمێ-ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاندووه‌،  كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ باكووری كوردستان و تاكو زیانه‌ ماددی و گیانییه‌كان نه‌زانراون.

له‌هه‌مانكاتدا، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپا، راشیگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.9 ناوچه‌ی مه‌ڕه‌ش-ی توركیای هه‌ژاندووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا كاتژمێر 3:39 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان روویداوه‌.

لە 6ی شوباتدا دوو بوومەلەرزەی به‌هێز بە گوڕی 7.7 و 7.6 باكووری كوردستان و تورکیا هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هه‌ژاند، بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 50 هه‌زار كه‌س و به‌ده‌یان هه‌زاری تریش برینداربوون.