له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له حه‌له‌ب 10 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هەولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه، له پارێزگای حه‌له‌ب شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپای سووریا و ده‌سته‌ی ئازادكردنی شام روویدا، بووه هۆی كوژرانی 10 كه‌س.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌سته‌ی ئازادكردنی شام، له رۆژئاوای حه‌له‌ب، هێرشیكردووه‌ته سه‌ر میحوه‌ری فه‌وجی 46 سوپای سووریا، له‌ئه‌نجامدا، پێنج سه‌ربازی سووری و پێنج چه‌كداری ئازادكردنی شام كوژران.
روانگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له شه‌ڕو پێكدادانه‌كه ده‌سته‌ی ئازادكردنی رشام 10 چه‌كداری برینداربوو، هه‌روه‌ها شه‌ش سه‌ربازی سوپای سووریاش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا، سوپای سووریا لادێكانی رۆژئاوای حه‌له‌بیان تۆپباران كرد، كه‌بووه هۆی برینداربوونی خه‌لكی سڤیل.
روانگه‌ی سووری ده‌شڵێت، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دووبه‌ره‌یه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2023 ه‌وه، 124 كه‌س له سه‌رباز و خه‌ڵكی سڤیل كوژراون، كه پێنج هاووڵاتی سڤیل و 86 سه‌ربازی سووریا 30 چه‌كداری ته‌حریر شام.