سلێمانی.. كه‌سێك خه‌زووری خوشكه‌كه‌ی ده‌كوژێت

دیمه‌نێكی شاری سلێمانی
دیمه‌نێكی شاری سلێمانی

K24 - سلێمانی:

لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، كەسێك خەزووری خوشكەكەی خۆی كوشت و دواتر هەڵات.

ئەمڕۆ (هەینی 24ـی ئادار / مارسی 2023)، لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، پیاوێكی تەمەن 53 ساڵ بە ناوی (ح ، س)، كە باوكی چوار منداڵ بووە، لەلایەن برای بووكەكەی بە چوار فیشەك كوژرا.

دوای رووداوەكە، ھێزەكانی پۆلیس تەرمەكەیان رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

رووداوەكە كاتژمێر 9:00ی بەیانی ڕوویداوە و ئەو کەسەی کە کوژراوە پیشەی روونگۆڕی ئۆتۆمبێل بووە، بەڵام تا ئێستا پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی هیچ روونکردنەوەیەکیان لە سەر ڕووداوەکە نەداوە و گوتەبێژی پۆلیسیش وەڵامی پەیوەندییەکان ناداتەوە .

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، 12 رۆژ پێش ئێستا خێزانی کوڕێکی ئەم پیاوەی ئەمڕۆ کوژراوە، لە ماڵی خۆیاندا نەوتی کردۆتە زۆپاوە بەڵام کڵپەی کردووە و سووتاوه‌.

دواتر لێکۆڵینەوە کراوە و گوتەی بوکەکە وەرگیراوە و ئەو گوتوویەتی، "زۆپاکە خۆی کڵپەی کردووە"، بەڵام ماڵی باوکی هەر بڕوایان نەکردووە و گومانیان هەبووە کە مێردەکەی ئەو کارەی کردبێت، بۆیە بووه‌ته‌ کێشەی کۆمەڵایەتی.