پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پڕۆژەیاسای هه‌ڵبژاردنەكان دەدات
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق کۆدەبێتەوە و ده‌نگ به پڕۆژەیاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌دات.
په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی ئەمڕۆی ئاشکرا کردووە، به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای ژماره 12ی ساڵی 2018 تایبه‌ت به هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان ده‌درێت.
وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتووه، له هه‌مان دانیشتن‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداری تۆڕی میدیایی عێراقی ده‌درێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌شێك له لایه‌نه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، تێپه‌ڕاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه له په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه، زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت حزبه بچووكه‌كان و به‌شێك له پێكهاته‌كانی ئه‌و شارانه‌ی فره نه‌ته‌وه و ئایینن.