گفتوگۆی دكتۆرانامه‌ی نه‌خۆشێك له به‌شی چاودێری چڕ به‌ڕێوه‌چوو
K24 - هەولێر:
سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشكه‌وتنی، مه‌حموود وه‌هبه، بڕوانامه‌ی دكتۆرای له كۆلێژی بازرگانی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، له به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌حمه‌د زار‌ع گوته‌بێژی زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسری رایگه‌یاند، به‌رپرسانی زانكۆ و لیژنه‌ی دكتۆرانامه‌كه‌ی مه‌حموود وه‌هبه، رازی بوون كه گفتوگۆكه ببرێته ناو به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه، كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆسه‌ر ده‌روونی نه‌خۆش هه‌بوو.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، دانیشتنی پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی تێزی دكتۆرانامه‌كه‌ی وه‌هبه، 120 خوله‌كی خایاند، كه كه‌سوكار و تیمی نه‌خۆشخانه و پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی ناوبراو، تێیدا ئاماده بوون.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیشیكرده‌وه، وه‌هبه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه چالاكانه كار له‌سه‌ر تێزی دكتۆرانامه‌كه‌ی ده‌كات، تا ئه‌وكاته‌ی ته‌ندروستی تێكچوو و كه‌وته نه‌خۆشخانه.