نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان ئۆكرانیا و رووسیا به كوشتنی دیله‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 - هەولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به دیل گیراون له شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، هه‌ردوو وڵات له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دادگا دیله‌كانیان كوشتووه.
رۆژی هه‌ینی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێكی بڵاویكرده‌وه و ده‌ڵێت: له هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هێزه‌كانی ئۆكرانیا و رووسیا له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دادگا به ده‌یان دیلی یه‌كتریان كوشتوه.
لەلایەکی دیکە ماتیلدا بۆگنه‌ر، سه‌رۆكی چاودێری مافی مرۆڤی ئۆكرانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرته‌كه‌دا رایگەیاندووە: به نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه 25 دیلی رووسیا به ده‌ستی هێزه‌كانی ئۆكرانیا كوژراون، هه‌روه‌ها 15 دیلی ئۆكرانیاش به‌ده‌ستی هێزه‌كانی رووسیا كوژراون.
بۆگنه‌ر ده‌شڵێت: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌ی هه‌یه كه هه‌ندێك كات، هێزه‌كانی ئۆكرانیا دیله رووسیه‌كانیان راسته‌وخۆ له مه‌یدانی جه‌نگدا كوشتوه.
بۆگنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رووسیه‌كان 15 دیلی ئۆكرانیایان كوشتوه، كه گرووپی چه‌كداری فاگنه‌ری رووسی 11 دیلیان به ته‌نها كوشتوه.
له‌و كاته‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ستیپێكردووه، ئۆكرانیا و رووسیا، یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ دیله‌كان ده‌كه‌ن.
گرووپی چه‌كداری ڤاكنه‌ر له‌هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدان بۆ ده‌ست به‌سه‌داگرتنی شاری باخمووتی ئۆكرانیا.