سوودانی بۆ ماکرۆن: دەرگای عێراق بۆ وەبەرهێنان و هاوبەشی ئابووری کراوەیە

K24 – هەولێر:

ماكرۆن و سوودانی بە تەلەفۆن تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵی و ئابوورییەكانیانی نێوان پاریس و بەغدا دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە (25ـی ئادار/مارسی 2023)، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامدا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەردەوامیدان بە کار و هاوبەشی ئابووری و بەرژەوەندییەكان، كرا.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی کاریگەری ئابووری و خزمەتگوزاریدا، سوودانی دڵنیایی داوەتە ماكرۆن لەوەی كە عێراق دەرگای وەبەرهێنان و هاوبەشی ئابووری بە رووی هەموو دۆستانیدا دەکاتەوە.